توێژینەوە پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی
لە سەردەمی قورەیش تاکو بەعس/ داعش (بەشی سێیەم)

د.هێرش قادری

ناسیونالیزم/ ئیسلامی مودێرنی عەرەبی: 
پاش لاوازبوونی دەمارگیری عەرەبی و هێرشی قەومی تورک، کە هاوشێوەی عەرەبە ئیسلامییەکان بە مەبەستی تاڵانکردن هێرشیان کردووە، دەسەڵات و خەلافەت کەوتە دەستی تورکەکان و بەرژەوەندی ئەوان. هاوکات لەگەڵ داڕمانی ئیمپراتوری عوسمانی و هەروەها لەناوچوونی خەلافەتی ئیسلامی، نەتەوە عەرەبییەکان کەوتنە نێو بۆشاییەکی فکرییەوە و لە چوارچێوەی ئەو وشیارییەی کە بەهۆی ناسیوناڵیزمی عەرەبی دەستیان کەوتبوو، بۆ زیندووکردنەوەی هژمونی و دەسەڵاتی ڕابردووی خۆیان دەرفەتێکیان بۆ رەخسایەوە. هەموو جارێک وەک کەڵەشێرێکی سەربڕاو، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە فکرییە، پەنایان بۆ یەکێک لە ئیدیۆلۆژییە رۆژئاواییەکان وەک ناسیونالیزم، سۆسیالیزم و لیبراڵیزم دەبرد، تاکو لە چوارچێوەی هەنگاونان بەرەو مودێرنێتە، دەسەڵات و هژمونی عەرەبی زیندوو بکەنەوە.عەرەبەکان پاش ئاشنابوونیان لەگەڵ رۆژئاوا و بەئاگاهاتنەوە سەبارەت بە دواکەوتوویی خۆیان و پێشکەوتوویی رۆژئاوا، بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی دواکەوتوویی خۆیان و زیندووکردنەوەی شکۆ و مەیەتی عەرەبەکان و ئازادبوون لە هژمونی تورک و کۆلۆنیالیزم، پەنایان بە ئیدیۆلۆژی رۆژئاوایی ناسیونالیزم بردووە.ناسیوناڵیزمی عەرەبی، هەموو جارێک بۆ گەشەپێدان و زیندووکردنەوەی شکۆ و مەیەتی عەرەبی، ئیدۆلۆژییەکانی بەکار دەهێنا. واتە لیبرالیزم، سۆسیالیزم و کۆمونیزم و. بەڵام بنەڕەتی هەموویان ناسیونالیزم و وشیاری نەتەوەیی قەومی عەرەب بووە. پاش شکستی ئیدیۆلۆژییە رۆژئاواییەکان لە زیندووکردنەوەی شکۆومەیەتی عەرەبی و درێژەپێدانی قەیرانی فیکری لە کۆمەڵگای ئیسلامی/عەرەبی، عەرەبەکان دیسان پەنایان بۆ ئیسلام برد، بەڵام نە وەک دینێکی ئاسمانی، بەڵکو وەک هێزێکی ی وئیدۆلۆژیک بە مەبەستی زیندووکردنەوەی شکۆی ڕابردووی عەرەب. بە وتەی توماس بوتکو، ئیسلامی ی سەردەم، ئامرازی هژمونیکی رۆشبیرە عەرەبەکان لە پێناوی بە دەستهێنانی دەسەڵات بووە. ناسیوناڵیزمی عەرەبی رەشید رزا، ساتع ئەلحەسری، کەواکبی و میشل عەفلەق و. ناسیوناڵیزمێکی سکۆلار و دژە دین نەبووە و بەڵکو لەگەڵ دینی ئیسلام  یەکڕیز و هاوتەریب بووە. بە هۆی ئەوەی کە بە بۆچوونی ئەوان، ئیسلام وەکو دینی مەسیحی بیانی (روم) بۆ نەتەوەکانی ئاڵمان و فەرانسە نەبووە، تاکو سامانی عەرەبەکان داگیر بکات، هەروەها ناسیوناڵیزمی دژ بە دین واتای نەبووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، ئیسلام هۆکاری هژمونی وباڵادەستی عەرەبەکان بەسەر غەیری عەرەب بووە. هەر بەهۆی ئەوەش بووە کە حزبی بەعسی شۆڤینیزم کە تەنیا خاک و خوێنیان دەپەرست، لە پەیوەندی ناسیوناڵیزم و ئیسلام و زیندووکردنەوەی ئیسلام بەرگرییان دەکرد، هەروەها بەهۆی ئەوەی کە زیندووکردنەوەی ئیسلام بە واتای زیندووکردنەوەی عەرەب بووە و ئاکامی چاوەڕوانکراوی ناسیونالیزمی عەرەبی بەعس/عەفلەق، خەلافەتی ئیسلامی داعش بووە.

ئیسلامی ی عەرەبی، چ لە چوارچێوەی ئیخوان و چ فکری سەلەفی، لە دەمارگیری قەومی عەرەبی و بەمەبەستی زیندووکردنەوەی شکۆ و مەیەتی ڕابردوو و هەروەها هژمونی و زاڵبوون بەسەر غەیری عەرەبدا سەرچاوەی گرتووە. تەنانەت " ئیخوان ئەلموسلمین " لە سەرەتادا بانگەشەی بۆ ئیدیۆلۆژی عەرەبیزم دەکرد کە لە دواییدا و بۆ دژایەتی لەگەڵ هژمونی ناسیوناڵ سکۆلاری ناسر، کە قەیرانی سوئزی چارەسەر کردبوو، هەورەها بەمەبەستی دژایەتی ی لەگەڵ جەمال عەبدولناسر و دژایەتی لەگەڵ ناوبانگی ئەو لە نێو وڵاتانی غەیری عەرەبی، پەیرەو و پرۆگرامی خۆیان گۆڕی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتی جەمال عەبدولناسر، پەنایان بۆ ئیدیۆلۆژی ئیسلام بردووە.ئیخوان پێش شۆڕشی 1952 و دەرکەوتنی جەمال عەبدولناسر، خۆیان بە ڕزگارکەری نەتەوەی عەرەب ئەژمار دەکرد و گەڕاندنەوەی شکۆ و مەیەتی نەتەوەی عەرەب ئامانجی ئەوان بووە "(قادر، 2000، 9). هەروەها ئەوان لە ساڵی 1939 لە پرسی فەلەستین، رۆڵێکی گرینگیان لە بەرگری لە مافی عەرەبەکان بووە (عینایەت، 1360، 154). بەڵام پاش شکستهێنانی ناسر و عەرەبەکان بەرامبەر بە ئیسرائیل کە لە ڕاستیدا بە واتای شکستهێنانی ئیدیۆلۆژی سوسیالیزم وناسیۆناڵیزم بوو، ئیخوان شەڕی نێوان عەرەب – ئیسرائیلی بە شەڕی نێوان ئیسلام و یەهودییەت ئەژمار کرد (هەمان سەرچاوە، 157). هەروەها ئیخوان بۆ باڵادەستی خۆی پەنای بۆ ئیدیۆلۆژی ئیسلام برد وشەڕێکی هژمونیکی هەڵگیرساند. پێش گۆڕینی پەیڕەو و پرۆگرامی ئیخوان لە عەرەبییەت بۆ ئیسلام، " ئیخوان لەگەڵ ئەفسەرانی ئازادی ناسیونالیستی عەرەبی پەیوەندی هەبووە، ئیخوان وانەی ئایینی بە ئەفسەرانی ئازاد وتووە و هەروەها ئەفسەرانی ئازاد وانەی سەربازییان بە ئیخوانەکان داوە (هەمان سەرچاوە، 156). 

دەمارگیری عەرەبی کە بە ئیدیۆلۆژییە رۆژئاواییەکانی وەک ناسیۆنالیزم، سوسیالیزم و. توانای یەکڕیزی وسەرکەوتنی بە دەست نەهێنابوو، هۆکاری شکستی عەرەب بۆ ئیدیۆلۆژییە رۆژئاواییەکان دەگەڕێنێتەوە و درووشمی گەڕانەوە بۆ ئیسلام، وەکو ئیدیۆلۆژی یەکڕیزی عەرەب و هەروەها ئامرازی یەکگرتوویی ی عەرەبەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل و. دەدات. جێگای سەرنجە کە بناغەی ئیسلام گەرایی هەمان عەرەبیزم بووە.بزار دەڵێت :" ئیسلام لەگەڵ ناسیوناڵیزمی عەرەبی دژایەتییەکی نییە، مەگەر ئەوەی کە ئامانجەکانیان جیاواز بێت  کە ئەمەش  لە ڕاستیدا بوونی نییە " (ئەلبزاز، بی تا، 199). هەروەها دەڵێت: هەرچەندە ئیسلام بە دینێکی جیهانی و گشتی دادەنرێت، بەڵام وەک سرووشتی خۆی بۆ عەرەبەکان داڕێرژراوە‌ و هەروەها قورئان بە زمانی عەرەبییە وپێغەمبەریش لە نێو ئەوان هەڵبژێردراوە (عینایەت، 1362، 201). مزگەوتی ئەلئەزهەر  کە بە هێما وسومبولی  پیاوانی ئایینی وئیسلامی فیقهی/ئاسمانی دادەنرێت، " پاش شەڕی جیهانی دووەم، لە ناوەندی نیشتمانی جیهانی ئیسلامی بۆ ناوەندی پاڵپشتی مەعنەوی لە ناسیونالیزمی عەرەبی دەگۆڕدرێت. هەروەها ئەلئەزهەر بە هەموو توانای خۆیەوە پاڵپشتی لە شۆڕشی 1952ی ناسیونالیزمی ناسر کرد وئەفسەرانی ئازادی بە درێژەپێدەری رێگای ورێبازی عومەر وعەمرو کوڕی عاس ئەژمار دەکرد، واتە ئەوانی بە یەکەمەین قارەمانانی سەربازیگەری ئیسلامی پێناسە کردووە "(عینایەت، 1362، 210). لە ساڵی 1956، کەسانێ وەک بزاز وسکۆلار لە کۆمەڵگای ئەلئەزهەر، بە تەواوی بەرگرییان لە بیرۆکەی هاوشێوەبوونی  ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبییان دەکرد. خەتیب کە لە زانایانی ئەلئەزهەرە، لە وتارێکدا لە ژێر ناوی " ئایا  دێو ‌ هەستاوەتەوە " کە مەبەستی لە دێو، عەرەبەکان بووە، مێژووی ئیسلام وعەرەبییەت بە یەک مێژووی هاوبەش دادەنێت و هاوشێوەی وەهابییەکان، داڕمانی ئیسلام بە داڕمانی سیستەمی حکوومەتی عەرەبی یان گۆڕینی بە سیستەمی ئێرانی، فەلسەفەی یونان و عیرفان دادەنێت. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە بە دەسەڵات گرتنی تورکەکان، مەغول و کولونیالیزم، دێوی عەرەب چووەتە خەو. هەروەها بە بۆچوونی خەتیب، شۆڕشی ناسیونالیستی عەبدولناسر بە ئاراستەی رۆنێسانسی تەواوی کۆمەڵگای ئیسلامی و هەستانەوەی دێوی عەرەبی ئەژمار دەکات (عینایەت، هەمان سەرچاوە، 21). هەروەها خەتیب سەرنووسەری ئەلئەزهەر، ستایشی بزووتنەوەی ناسیونالیستی عەرەبی ناسر دەکات و  کودتای  1952 بە بەزەیی خودا بۆ مرۆڤایەتی  دادەنێت و عەرەبییەت و ئیسلام بە هاوشێوەی یەک ئەژمار دەکات (ئەحمەدی، 1383، 62).لە ڕاستیدا لە بزووتنەوە ئیسلامییەکانی هاوچەرخ (هاوشێوەی سەردەمی سەرەتایی ) بڕوا بە دین وەک ئایینێکی میتافیزیکی جێگای گۆمان و دوودڵی بووە و زۆرتر  ئیسلام وەک ئیدیۆلۆژییەکی ی بۆ کۆکردنەوەی خەڵک و زیندووکردنەوەی قەومییەت بەکار هێندراوەو لە ئاکامی شکستهێنانی بیرۆکە دژەکانی ئیسلام، هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی پێگەی باڵای دین و هێما دینییەکان لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا، دین وەک ئیدیۆلۆژییەکی ئیسلامی وسەرچاوەیەکی گەورەی هێزی ی – کۆمەڵایەتی بەکار هێندراوە وکەڵکی لێ وەرگیراوە (رزوان ئەلسەیید، 1383، 10). بۆ نموونە، سەیید جەمال ئەلدین، کە کەسایەتی مەزنی هەموو ئیسلام خوازەکان، لە سەردەمی رەشید رەزا تا ئیخوان  ئەلموسلمین بووە، سەرەڕای بەکارهێنانی ئیسلام وەک ئیدیۆلۆژییەک بۆ یەکڕیزی ی، بە هیچ شێوەیەک بڕوای بە ئیسلام وەک دینێکی میتافیزیکی نەبووە و تەنانەت لە بنەڕەتیشدا بڕوای بە میتافیزیک و خودا و پێغەمبەریش نەبووە. ئەم رستانەی سەیید لە وەڵامدانەوەی رنان، بە ڕوونی بێ باوەڕی نهێنی ئەو ئاشکرا دەکات کە دەڵێت :" پیغەمبەرەکان هەوڵی ئەوەیان داوە کە  بانگهێشت لە مرۆڤ بکەن  بۆ گوێرایەڵی لە فەرمانی عەقڵ، بەڵام کاتێ کە لەم هەوڵەدا شکستیان هێناوە، بە ناچار بیرۆکە ژیرانەکانی خۆیان بۆ خودای گەورە وبێ هاوتا گەڕاندەوە تا خەڵک گوێرایەڵی ئەوان بن. ئەو گوێرایەڵی وژێردەستەبوونەی کە بە ناوی خودای گەورە بەسەر خەڵکدا سەپێندرا، یەکێک لە قورسترین وبێ بەهاترین کوت وبەندەکان بۆ مرۆڤ بووە. " (عینایەت، 1389، 105).سەرەڕای بێ باوەڕی بەرامبەر بە ناوەرۆک و چییەتی خودایی دین، وەک ئامرازێکی ئیدیۆلۆژیک بە مەبەستی گەڕاندنەوەی باڵادەستی عەرەب و هژمونی بەسەر غەیری عەرەبدا کەڵکی لێ وەرگیراوە.هاوکات لەگەڵ داڕمانی خەلافەتی عوسمانی، ناسیونالیستە عەرەبییەکان، بە پشتیوانی ولە ژێر سێبەری ئیسلام، خەونی زیندووکردنەوەی سەرلەنوێی شکۆومەیەتی عەرەبیان هەبووە. " دوا بە دوای لەناوچوونی خەلافەتی عوسمانی، نەتەوەخوازەکانی عەرەب، لاوازبوون و لەناوچوونی خەلافەتی عوسمانیان بە هەل ئەژمار کرد و  بۆ گەڕاندنەوەی خەلافەت و دەسەڵات بۆ عەرەبەکان خەباتی خۆیان چڕتر کرد "(عینایەت، 1360، 129). " بە بۆچوونی ناسیوناڵیستەکانی عەرەب، خەلافەتی عوسمانی تەنیا وەک ئامرازێک بووە بۆ باڵادەستی تورانییەکان (تورکەکان) بەسەر عەرەب، هەروەها لە روانگەی ئەوانەوە لەناوچوونی خەلافەت بە واتای بەدیهاتنی هیوا وئاواتێکی دێرینی عەرەب بووە " (عینایەت، 1360، 106). 

 بەم پێیە دیارە کە پەیوەندییەکی دوولایەنە لە نێوان ناسیونالیستەکانی عەرەب و ئیسلام خوازەکانی نەتەوەیی هەبووە. کەسانێک وەک عەفلەق لە ڕوانگە و ڕەهەندی ناسیونالیستی، هەوڵی زیندووکردنەوەی ئیسلامیان هەبووە و هەروەها کەسانێ وەک رەشید رەزا وزانایانی ئەلئەزهەر لە ڕوانگەو ڕەهەندی ئیسلامییەوە، پەرۆشی بووژانەوەی ناسیوناڵیزم و دەمارگیری عەرەبییان هەبووە. بەڵام ئاکام وئامانجی هەردوو گرووپەکە هاوشێوەی یەکدی بووە.بە هۆی ئەوەی کە زیندووکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامی لەلایەن عەرەبەکانەوە بە واتای زیندووکردنەوەی ئیمپراتوری و هژمونی و باڵادەستی عەرەبەکان بووە، هەروەهاش زیندووکردنەوەی دەمارگیری عەرەبی لە چوارچێوەی ئیسلام، دیسان بە واتای زیندووکردنەوەی ئیمپراتوری وهژمونی  عەرەبەکان بووە. ناسیوناڵیزمی هاوچەرخی عەرەبی، دینی ئیسلامی وەک ئامرازێک بۆ یەکڕیزی عەرەبەکان و زاڵبوون بەسەر غەیری عەرەبەکان، بە تایبەت کورد بە کارهێناوە، بە هۆی ئەوەی کە بە درووشمی عەرەب خوازی دەبوونە هۆی هەڵوێست گرتنی قەومە غەیری عەرەبەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسلام لە بنەڕەتدا لە پێناوی دونیاگری عەرەب/قورەیش داڕێژراوە. کەوایە بە درووشمی ئیسلام وەک دینێکی جیهانی و نێونەتەوەیی، هەوڵی ڕاکێشان و تواندنەوەی غەیری عەرەبەکانی لە ئیمپراتوری عەرەبی داوە، هاوشێوەی درووشمی ئەمڕۆی ئیسلام لە وڵاتی تورکیە کە هەوڵی کۆکردنەوەی کوردەکان لە ژێر دەسەڵات وهژمونی خۆی دەدات. بنەڕەتی ئەم ئستراتژیانە لە ڕابردووی ئیسلام و ئاکامی چاوەڕوانکراوی ئەرکی ئیسلامی – عەرەبی پێغەمبەری ئیسلام (س) سەرچاوەی گرتووە کە تێیدا ئیسلام وەک ئامرازێکی ئیدیۆلۆژیک بۆ هژمونی و خۆسەپاندنی عەرەب/قورەیش هاتە ئاراوە.  بەم پێیەش لە سەردەمی قورەیش تا سەردەمی بەعس، لە پەیامی ئاسمانی پێغەمبەر تا پەیامی پێغەمبەر بۆ بەغدادی، هەروەها لە سەردەمی ئەبوبەکری سددیق تا سەردەمی ئەبوبەکری بەغدادی، لە بەستنی پەیمانی برایەتی نێوان موهاجرین وئەنسار تا ئیخوان ئەلموسلمینی بەنا، شەڕ وپێکدادانی ئەخلاقی و دینی بەرهەمی ئیدیۆلۆژیکی دەمارگیری/ناسیوناڵیستی عەرەبی بووە. دەمارگیری /ناسیوناڵیستی عەرەبی، بوونناسی، دین/ئەخلاق، ئیدیۆلۆژی، هەموو لە پێناوی بوون و ژیانەوەی ی /ئابووری عەرەبیدایە، بەم پێیەش، عەقڵی عەرەبی ( لە سەردەمی پەیامی ئاسمانی ئیسلامی تا سەردەمی ناسیونالیستی عەرەبی )، عەقڵێک بووە کە ئامانج و بەرهەمی جێگیرکردن و سەقامگیرکردنی دەسەڵات بووە، نەک بەرهەمهێنانی زانست وبەڕێوەبردنی ئەخلاق، هەروەها ئەخلاق/دین وزانست، ئامرازی دەسەڵاتی عەرەبی بوون نەک ورووژێنەری و ناورۆکی ئەو دەسەڵاتە. 

بەشێک لە ئیسلام خوازەکان، درووشمی ڕواڵەتی ئیسلام و قورئان دەکەن بە پێوەر کە تێیدا چاو لە ڕەچەڵەک و قەوم ناکرێت و دەڵێن کە یەکڕیزی نەتەوە ئیسلامییەکان لەسەر بنەمای باوەڕ و خۆراگری و برایەتی دینی داڕێژراوە. بۆ رەتکردنەوەی ئەم درووشمە رواڵەتییە، بۆچوونی یەکێک لە گەورەترین بیرمەندانی هاوچەرخی ئیسلامی میسر، واتە " موحەمەدی غەزاڵی " دژ بە بۆچوونی ئیسلامیە بناژۆخوازەکان بە کاردەهێنین. موحەمەدی غەزاڵی بە ڕەخنەگرتن لەو بیرۆکانەی کە تێیدا هاتووە کە فکر و سیستەمی ی رۆژئاوایی گرینگی بە دین نادات و دین لەبەرچاو ناگرێت، بنەڕەت و بناغەی زۆرینەی سیستەمە یەکان وحزبەکان و وڵاتە رۆژئاواییەکان بۆ دەمارگیری (مەسیحی/جوولەکە) دەگەڕێنێتەوە و هەورەها بە بۆچوونی ئەو کولونیالیزمی رۆژئاوایی بە درووشمە مرووییەکانەوە، درێژەپێدەری شەڕی خاچ پەرستی دژ بە ئیسلام بووە. غەزاڵی دژی ئەو بۆچوونەیە کە دەڵێت " رۆژئاواییەکان دینیان ماچ کردووە وپاشان لەبیریان کردووە " و لەو بڕوایەدایە کە دژایەتی ئوروپا لە بەرامبەری ئیسلام لە هەستی ورووژێنەری خاچ پەرستی سەرچاوەی گرتووە‌. هەروەها دەڵێت :"ناوی فەرمی حکومەتی بەریتانیا بریتییە لە پارێزەری دین، یەکەم خاڵی پرۆگرامی حزبی سێرواتیوی بریتانیا  بریتییە لە بونیادنانی شارستانییەتی خاچ پەرستی، هەروەها ناوی حزبی ئیتالیا، حزبی دیموکراتی خاچ پەرستە. هەروەها موسوڵمانەکانیش دەبێ حکوومەتێکی لەو چەشنە (ئامانجی پاراستنی دین بێت ) بونیاد بنێن، بەهۆی ئەوەی کە ئیسرائیل و رۆژئاوا پێکەوە پەنایان بۆ دینی خۆیان بردووە. ئیسرائیلیەکان، ناوی وڵاتی خۆیان بە کۆماری جوولەکە یان رێکخراوی سوسیالیستی یان. نەناوە، بەڵکو ناویان ناوە وڵاتی ئیسرائیل " (عینایەت، 1360، 160). 

بە گشتی مەبەستی غەزاڵی ئەوەیە کە درووشمە روالەتییەکانی رۆژئاواییەکان بۆ وەلانانی دین و هۆگری بۆ بەها جیهانییەکانی دیموکراسی و لیبراڵیزم و. تەنیا بۆ موسوڵمانەکانە کە دژ بە ئەوان وەستاون، لە ڕاستیدا بە مەبەستی گشتگیرکردن و جیهانی کردنی بەها رۆژئاواییەکانە. ئەو بەهایانەی کە رۆژئاواییەکان هەوڵ بۆ گشتگیرکردنی دەدەن، بەهای رۆژئاواییە و بنەڕەت وبناغەی شارستانییەت و بنەماکانی ەتی ئەوان بە دینی خۆیان واتە خاچ پەرستی و جوولەکە تەنراوە. کەوایە بۆچی ئێمەی موسوڵمان هاوشێوەی رۆژئاواییەکان بۆ ناونانی وڵاتەکانمان وبنەماکانی ەت و. خۆمان، لە دینی خۆمان کەڵک وەرنەگرین. لە ڕاستیدا درووشمی رۆژئاواییەکان بۆ وەلانانی دین، تەنیا بۆ دینە دژبەرەکانە وئامانجی ئەوان لەناوچوونی دینە نەیارەکانی خاچ پەرستی و جوولەکەیە و هەروەها بە ئامانجی زاڵبوونی خاچ پەرستی بەسەر هەموو دینەکان، درێژەپێدەری شەڕی خاچ پەرستی دەبن.  دەتوانین هاوشێوەی ئەم بۆچوونە سەبارەت بە درووشمی رواڵەتی ئیسلام و ئیسلام خوازە هاوچەرخەکان، وەک غەزالی بەکاربهێنین ‌ کە ئیسلام بە دینێکی جیهانی و یەکسانیخواز ناودەبەن کە قەومییەت و ڕەچەڵەک تێیدا گرینگ نییە، بە واتایەکی دیکە، درووشمی ئیسلام وەک دینێکی نێونەتەوەیی ورەتکەرەوەی قەومییەت، تەنیا قەوم وڕەچەڵەکی غەیری عەرەب دەگرێتەوە.  ئەو بەها ئیسلامیانەی کە ئاماژە بە جیهانی و نێونەتەوەیی بوونی ئیسلام دەکەن بە واتای جیهانی بوونی بەها عەرەبییەکانە وبە مەبەستی رەتکردنەوە و بندەستی قەومە غەیری عەرەبەکان داڕێژراوە. بەها ئیسلامییەکان بە زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی ناوشیار بە ئامانجی باڵادەستی عەرەبەکان و گەشەپێدانی کەلتووری عەرەبی، بەها عەرەبییەکان و قەومی عەرەب بەرز و زیندوو دەکەنەوە. بناغە وبنەڕەتی درووشمە دژە قەومییەکانی ئیسلام بە ئامانجی لاواز کردنی ناسیونالیستی غەیری عەرەبەکان و هژمونی قەومی عەرەب بەسەر ئەواندا داڕێژراوە. نەتەوەی قورەیش، کۆمەڵەی هاورێیانی پێغەمبەر، باڵادەستی  هاورێیان یان بنەماڵەی  پێغەمبەر، زمانی خودایی و پیرۆزی عەرەبی، بەناوەند بوونی مەککە  و عەرەبستان بۆ حەج، هاوردنی رێژەی بێ سنووری تاڵانی بۆ ناوەندی خەلافەتی ئیسلامی و. هەموو لە پێناوی عەرەبییەت بووە و هەروەها درووشمە رواڵەتییە جوانەکانی بۆ غەیری عەرەب بووە و بە مەبەستی جێگیرکردنی هژمونی عەرەبیزم و لە ڕاستیدا بە مەبەستی بەخشینی ڕەوایی مرۆیی/خودایی بە هژمونی قەومی خەلافەت/دینی عەرەبی بووە. 

رەتکردنەوەی قەومییەت وڕەچەڵەک لە ڕوانگەی دینی ئیسلامەوە لە ڕاستیدا بە واتای رەتکردنەوەی خۆراگری قەومی/ڕەچەڵەکی لە بەرامبەر هێرشی قەومییەت وڕەچەڵەکی عەرەبی بووە. هەروەها ناساندنی ئیسلام وەک دوایین دین و پێغەمبەر وەک دوایین پێغەمبەر بە مانای هێرشکردنە سەر خۆراگری دین/قەومەکانی دیکە لە بەرامبەر دین/قەومی عەرەبی بووە. بەهۆی ئەوەی کە عەرەبەکان هەموو دەسەڵاتیان قۆرخ کردبوو، درووشمی یەکڕیزی نەتەوە ئیسلامییەکانیان بە ئامانجی پێکهاتنی نەتەوەی ئیسلامی، برایەتی دینی و یەکسانی و. دووپات دەکردەوە، بەڵام بە کردەوە ئەوە باڵادەستی عەرەب بوو کە لە چوارچێوەی بنەماڵەی پێغەمبەر، نەتەوەی قورەیش، زمان/کەلتووری عەرەبی و. سەرلەنوێ بەرهەم دەهێندرایەوە. هەموو نەتەوە غەیری عەرەبەکان بە درووشمی " ئیسلام دینێکی جیهانی " لە پێناوی کەلتوور/زمانی عەرەبی و عەقڵی ی /ئابووری عەرەبیدا بوون. بەهۆی ئەوەی کە عەرەبەکان لە بەرامبەر تورکی عوسمانی و کولونیالیئزمی رۆژئاوا لە باروودوخێکی لاوازدا بوون، دژ بە هژمونی نەتەوەکانی دیکە پەنایان بۆ نەتەوەخوازی و ناسیوناڵیزم دەبرد و لە کۆتاییدا دەگەڕانەوە بۆ دینی ئیسلام وەک دینێکی عەرەبی، بەڵام کاتێ کە سەربەخۆیی خۆیان بەدەست هێنا و بەسەر قەومەکانی وەک کورد و. زاڵبوون، درووشمی برایەتی دینی و نەتەوەی ئیسلامیان بەکار دەهێنا تا هژمونی و دەسەڵاتی خۆیان لە نێو واتا مرۆیی/دینیەکان بشارنەوە و ڕەهەندی سەربازی هژمونی خۆیان تێکەڵ بە ڕەهەندی کەلتووریش بکەن. بە هەمان شێوەیش لە سەردەمی پێش ئیسلامدا، کاتێ کە ئێرانییەکان بەسەر قەومەکانی دیکەدا زاڵبوون، بە ناوی بەهای دینی و ئایینی و سیستەمی ئاسمانی، پاساویان بۆ دەسەڵاتی خۆیان دەهێنایەوە وئاماژەیان بە قەومییەتی خۆیان نەدەکرد تا دژ بە هژمونی قەومی خۆیان، هەستیاری قەومەکانی دیکە نەورووژێنن. بەڵام کاتێ کە ئێرانییەکان‌ لە بەرامبەر عەرەبەکان، دەسەلاتیان لاواز بوو، لە چوارچێوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی، دژ بە عەرەبەکان پەنایان بۆ قەومییەت/ڕەچەڵەکی خۆیان دەبرد. هەروەهایش لە بەرامبەر خەلافەتی تورکی /عوسمانی و بەهێزی ئیمپراتوری سەفەوی، پەنایان بۆ دەمارگیری قەومی/ڕەچەڵەکی و یان بۆ دینێکی جیاواز لە دینی زاڵی ئیمپراتوری دەبرد. بەم پێیەش دیارە کە ئیسلامی شێعە بۆ ئێرانییەکان و ئیسلامی سوننی بۆ عەرەبەکان لە پێناو قەومییەتی ئەوان، بە ڕابردوو و ئێستاشەوە ئامرازی زیندووکردنەوەی هژمونی قەومی بووە. هەروەها ئاتاتورک بە درووشمی برایەتی ئیسلامی، کوردەکانی لە بەرەی خۆیدا دژ بە دوژمنانی تورک (نە کورد) کۆدەکردەوە. 

هیچ قەوم /چینێک، بێ بوونی ئیدیۆلۆژییەکی سەرووی نەتەوە/چینایەتی، هەروەها درووشمی مرۆیی/خودایی، توانای هژمونی و تالانکردنی قەومەکان/چینەکانی دیکە و بەدەستهینانی ڕەوایی لە نێوان ئەواندا نەبووە. هەموو دەسەڵاتێکی سەربازی/دەوڵەتی بۆ گەشەسەندنی داگیرکاری و پاراستنی هژمونی خۆی، پێویستی بە هێزێکی هژمونیک/ ئیدیۆلۆژیکی  مرۆیی /دینی دەبێت.  ئەم دەسەڵاتە هژمونیکە (ئەفسانە، دین و ئیدیۆلۆژی) گرێدراوی دەسەڵات یان ئامرازی دەسەڵاتی هژمونیکی قەوم/چینی دەسەڵاتدارە. پەیوەندی دەسەڵاتی هژمونیکی و دەسەڵاتی سەربازی قەوم/چینایەتی، پەیوەندییەکی هەڵبژێردراو/گرێبەستی نییە وبەڵکو پەیوەندییەکی بوونناسانە /ئانتۆلۆژیکییە antologic /. بە واتایەکی دیکە پەیوەندییەکی سرووشتی/چیەتییە نەک ئاسۆیی/مێژوویی یان پەیوەندییەکی بەلارێدا رۆشتوو. بەو مانایەی کە دەسەڵاتی سەربازی و تاڵانکاری عەرەب/ئێران، بە مانای دوورکەوتنەوە لە بنەڕەتی ئیسلام/زەردەشت نییە، بەڵکو ئاکامی چاوەڕوانکراوی بیرۆکەی ئیسلام یان زەردەشت بووە. شایانی باسە کە ئەم بۆچوونە بۆ هەموو دین/شارستانییەتێک گونجاوە و نەک ئەوەی کە تەنیا بەشێک لە دین یان شارستانییەتێک بگرێتەوە. ناکرێت ئەم بۆچوونە بۆ سەردەمی داعش بەکار بهێنین و بۆ سەردەمی سەرەتای ئیسلام ڕوانگەیەکی دینی/میتافیزیکیمان هەبێت، بەهۆی ئەوەی کە دین/میتافیزیک ئامرازی هژمونیکی هەمان دەسەڵات وهژمونی زەوینی بووە. بەهۆی ئەوەی کە خودی دین/میتافیزیک هیچ جۆرە واتا و ناوەرۆکێکی نەبووە و ناوەڕۆک و واتاکەی لە دەرەوەی دەق و نووسراوەی دین /میتافیزیک، واتە لە نێو پەیوەندییەکانی هژمونی قەوم/چینە ‌کۆمەڵایەتییەکان بوونی هەبووە‌. کەوایە دەبێ " ڕەخنە لە ئاسمان بۆ ڕەخنەی زەوین، ڕەخنەی دین بۆ یاسا، تئۆلۆژی بۆ ڕەخنە لە ەت بگۆردرێت.بە واتایەکی دیکە دەتوانین بڵێین کە ڕەخنە لە ئیسلام/قورئان دەبێ بۆ ڕەخنە لە دەسەڵاتی هژمونیکی عەرەبەکان، لە سەردەمی قورەیش تا سەردەمی داعش بگۆردرێت. 

بە پێی روانگەی مارکس کە دەڵێت، بناغە و بنەڕەتی دەقەکان لە بەرژەوەندی چینایەتی پێکهاتووە، بەم پێیەش لە  هەموو ئیدیۆلۆژییە دینی و مرۆییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بناغەی دەمارگیری قەومی /عەشیرەتی پێکهاتووە. مەبەستی کەسانێک وەک کەواکبی، عەبدە و ڕەشید ڕەزا لە خەبات دژ بە دسپوتیزم/زۆرەملی، واتە زۆرەملی ودەسەڵاتی تورکەکانی عوسمانی بەسەر عەرەبەکان  و هەروەها مەبەست لە بەرگری لە دیموکراسی و بنەماکان، گەڕاندنە‌وە و زیندووکردنەوەی دەسەڵات بۆ عەرەبەکان بووە. بەهۆی ئەوەی کە ئەو کەسانەی کە درووشمی مرۆیی/دینی دیموکراسی/ئیسلامی دەدەن، دەسەڵاتیان نەبووە‌ و هەروەها بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی تورک  پێگەیان لاواز بووە. هەروەها بەهۆی ئەوەی کە دەسەڵاتی شەڕی سەربازی یەکسانیان نەبووە، بە درووشمی مرۆیی/دینی هەوڵی بە کارهێنانی هێزی جەماوەریان دژ بە دەوڵەت داوە. 

مەبەستی وەهابییەکان لە شەڕ لەگەڵ بەلارێداچوون/بێ باوەڕی و زۆرەملی، هەمان سیستەمی زۆرەملی و هژمونی خەلافەتی تورکەکانی عوسمانی و هێزەکانی دیکە بەسەر عەرەبەکان بووە. هەروەهاش مەبەست لە گەڕانەوە بۆ دیموکراسی و تاکپەرستی و ئیسلامی ڕەسەن و. زیندووکردنەوەی هژمونی و باڵادەستی عەرەبەکان و گەڕانەوە بۆ رۆحی عەرەبییەت بووە. رەتکردنەوەی زۆرملی/چەقبەستوویی فکری، بێ باوەڕی و بەلارێداچوون، بە واتای رەتکردنەوەی دەسەڵاتی غەیری عەرەبی وەک دەسەڵاتی تورک و کولونیالیزم بووە. هەروەها بە زیندووکردنەوەی ئیسلامی ڕەسەن، تاکپەرستی، دیموکراسی و ئازادی بە واتای زیندووکردنەوەی هژمونی و یەکڕیزی عەرەبەکان بووە. مەبەستی کەسانێک وەک کەواکبی لە سیستەمی زۆرەملی، لەناوبردنی سیستەمی زۆرەملی عوسمانی بووە.  وتاری " تەبایع ئستبداد (سرووشتی سیستەمی زۆرەملی) " کەواکبی، رەنگدانەوەی دەنگی هەموو نەیارانی سیستەمی زۆرەملی عوسمانی، بە تایبەت بۆچوونی عەرەبەکانی شام  بووە. (عینایەت، 1389، 164). هەروەها لە کۆتایی ئەم وتارەدا ئاماژە بە گەڕاندنەوەی دەسەڵات  و خەلافەت بۆ قەومی عەرەب دەکات (هەمان سەرچاوە، 178). " کەواکبی بەرگری  لە‌ خاڵە ئەرێنییەکانی دەسەڵاتی عەرەب لە مێژووی ئیسلام دەکات و دژ بە خەلافەتی تورکی، خوازیاری هەڵبژاردنی عەرەبێکی قورەیشی وەک خەلیفە لە شاری مەککە دەکات. لە گەڵاڵەی کەواکبی، بۆچوونە قەومییەکان هاوشێوەی ڕوانگە دینییەکان کاردانەوەی بووە. بەهۆی لایەنگری، عەرەبەکانی بە بناغەدارێژەری کۆمەڵگای ئیسلامی ئەژمار دەکرد "(عینایەت، 1360، 106). رەشید رەزا بەرگری لە یەکڕیزی ئیسلامی دەکرد و لە بەرامبەر درووشمی یەکڕیزی خەلافەتی تورکەکانی عوسمانی، بەرگری لە نەبوونی ناوەندارێتی ئیداری و جیابوونەوە لە دەسەڵاتی عوسمانی دەکرد. بەم پێیەش ئەوە ڕوونە کە بەرگری لە یەکڕیزی ئیسلامی بە واتای بەرگری لە یەکڕیزی عەرەبی بووە. هەروەهاش رەتکردنەوەی خەلافەتی زۆرەملی و بەلارێداچووی عوسمانی بە واتای رەتکردنەوەی دەسەڵات و باڵادەستی غەیری عەرەب بەسەر عەرەب بووە. بە بۆچوونی ناسیونالیستە عەرەبەکان، خەلافەتی عوسمانی تەنیا هۆکارێک بووە بۆ درێژەپێدانی باڵادەستی تورکەکان بەسەر عەرەبەکان ‌ (عینایەت، 1369، 199). بەم هۆیەش بە ڕوانگەی ئیسلامی، ئاماژەیان بە باڵادەستی خەلافەتی تورکەکان بەسەر عەرەبەکان دەکرد نەک بە ڕوانگە وزمانێکی قەومی، تا ڕەوایی تورکەکان لەناوببەن و رێگا بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆ عەرەبەکان بکەنەوە. " رەشید رەزا وکەواکبی وعەبدە و. لە بەرامبەر هژمونی تورکەکانی عوسمانی لە خەلافەت، بەرگرییان لە قەومییەتی عەرەبی دەکرد و خوازیاری گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی خەلافەت بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی خۆی، واتە عەرەبەکان بوون " (ئەحمەدی، 1383، 57). بەم پێیە، هەروەها کە ئیسلام پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ دەمارگیری سەردەمی پێغەمبەر بووە، هەروەهاش لەگەڵ ناسیونالێزمی هاوچەرخی عەرەبی پەیوەندییەکی پتەوی هەبووە و ئیسلام بەرهەمهێنەری هەتاهەتایی داخوازییەکانی قەومی عەرەبی بووە ولە وڵاتی هند وپاکستان بە هەمان شێوە ئیسلام ئامرازی شوناس خوازی نەتەوەیی بووە. لە سەرەتا، لاهوری و مودودی ئیسلام و ناسیونالیزمیان پێکەوە تێکەڵ کرد و ئەو بۆچوونە پاساوێک بووە بۆ بونیادنانی دوو سیستەمی جیاواز بۆ موسوڵمانەکانی هند – پاکستان، هەروەها پاش درووستبوونی وڵاتی پاکستان ئاماژەیان بە رەتکردنەوەی ناسیونالیزم لە لایەن ئیسلامەوە دەکرد (ئەحمەدی، 1383، 58). ئەمەش بەهۆی ئەوە بووە کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئیسلام وەک ئامرازێک بە ئامانجی قەومی خۆیان گەشتبوون و پاش ئەو ئامانجە دژ بە ناسیونالیزم هەڵویستیان گرتووە. 

لە درێژەی ئەم بابەتەدا، بە شیوەیەکی کورت ئاماژە بە چەند نموونەیەک دەکەین تا بیسەلمێنین کە ئامانجی بزووتنەوە ئیسلامی/عەرەبیە هاوچەرخەکان، چ لە چوارچێوەی سەلەفیزم، ئیسلامیزم وەک وەهابییەتی رەشید رەزا و سەیید قوتب و داعش، هەروەها چ لە چوارچێوەی ناسیوناڵیزمی ناسر، عەفلەق و حزبی بەعس، یەک ئامانجیان هەیە کە ئەویش بریتییە لە زیندووکردنەوەی شکۆ و دەسەڵات و باڵادەستی عەرەبەکان بەسەر قەومەکانی دیکە و هەروەها یەکڕیزی عەرەبی بە درووشمی ئیسلامی. بەهۆی ئەوەی کە لە بیرەوەری و فکری کۆمەڵایەتی عەرەبەکاندا، یەکڕیزی و باڵادەستی عەرەبەکان تەنیا لە ڕێگای ئیسلامەوە دەستەبەر بووە.


مشخصات

آخرین مطالب این وبلاگ

آخرین ارسال ها

آخرین جستجو ها